Pari Kariminia
ادبیات - زنان - ترجمه
پەری کەریمی نیا وێبم پەردەی لە سەر پەیکەرەی جووتێک چاوی سەوز داماڵی ئۆەەە دیسان دی سی بوومەوە! دوو ڕوو سێوی رووت پەری کەریمی نیا من یاسام پێشێل نەکردووە "بۆ تۆپبارانەکانی قەندیل" نووسینی: پەری کەریمی نیا خۆت بۆ کەوتنە خوارەوە ئامادە بکە پەری کەریمی نیا لە فیلمی فێمێنیستی The purple color (رەنگی ئەرخەوانی) دا کاتێک ژنی شارەداری جۆرجیا ، کە ژنێکی سپی پێستی ریوەڵەیە، داوا لە سۆفیا ،کە ژنێکی رەش پێستی بە خۆ و ماڤخوازە و ناچێتە ژێر باری قسەی زۆر و پیاوان ناتوانن بیخەنە ژێر کۆنترۆڵی خۆیانەوە ، دەکات کە بچێت ببێت بە خزمەتکاری ، سۆفیا بە ئیرادەیەکی بەهێز و بە دەنگێکی دلێرەوە کە ورەی لێدەبارَت دەڵێت: ‘Hell no’. پەری کەریمی نیا ژیژەک لە بارەی سروشتەوە دەڵێت: " دایکی زەوی بوونی نییە. سروشت زبر، تووڕە، بێرەحم، بێ هەست و بێ چوارچێوەیە." ئەنگوستیلە سێوییەکان وتوووێژی گۆڤاری تەوار لە گەڵ پەری کەریمی نیا پێش ئەوەی وەڵامی پرسیارەکەت بدەمەوە پێم خۆشە ئاماژە بەوە بکەم کە ژمارەی شێعرەکانی من لە پەنجەی یەک دەست ناترازێن و ئەو رێگەش بە خۆم نادەم کە بڵێم شاعیرم بەس هەندێ ئەزموونی کەمم هەیە لەو بوارە دا ئاشتی ئەم بابەتە 6 ساڵ پێش ئێستا نووسراوە بەڵام بەردەوام نازانم بە چ هۆیەک هەر لێم ون بووە. ئەوشەو بە رێکەوت لە سایتێک دا دۆزیمەوە و لە بەر ئەوەی لێم ون نەبێتەوە لە وێبلاگەکەم دا دایدەنم. گێڕانەوەی راپەڕینه‌که‌ی کوردستانی رۆژهەڵات و رۆڵی رۆشنبیران قاپ گرتن لە سێوەکە من بووم کە سێوەکەم خوارد بۆ یادی پێنج هاوڕێ پەری کەریمی نیا لە کوێ‌ڕا دەست پێ بکەم ئاگرێک رژایە ژوورەکەم شاباشی پەت ناکەم سەفەر ئاوی ئاراسە بە هاوڕێکانم بڵێن:بە ورە بن مەل، خۆی سەری خۆی هەڵگرێ؟ هێلانە بڵێ چی * ... نازانم ئەو وشەیە چییە کە دایکم دەیڵێ... هه‌نار بێ هه‌نار په‌ری كه‌ریمی نیا
و... په‌ری كه‌ریمی نیا 8ی مارس و بیانوویه‌ك بۆ دركاندنی : په‌ری كه‌ریمی نیا په‌ری كه‌ریمی نیا بۆن *شاملو و په‌ریا (پیاوه‌كه‌ی سیانی كووشت) په‌ری كه‌ریمی نیا ژنان بۆ توند‌و تیژى قه‌بووڵ ده‌كه‌ن؟ توند و تیژی رووناكبیرانه دڵیَ:له 2 به‌شدا ئیَمه‌ی سڵكه‌ر له هه‌موو شت من دژی ته‌رحی مسیارم په‌ری كه‌ریمی نیا هاتمه‌وه پیَی ...
ادامه مطلب
پەری کەریمی نیا
داوای لێبوردنتان لێدەکەم ئەگەر بە خوێندنەوەی ئەم دێڕانەی خوارەوە بەو ئاکامە بگەن کە .... نا.نا.نا. من ئێستا لە بەردەم ژووری کراوەی فەیس بووکەکەمدا نیم، بەڵکوو لە بەردەم ماڵی "پەری کەریمی نیا" م. دیسان نانانا. بەردەم ماڵی خۆمانم مەبەست نییە. راستە منیش "پەری کەریمی نیا"م بەڵام ئەو کەسەی تریش هەر دەڵێ من "پەری کەریمی نیا" م – ببورن...
ادامه مطلب
ئەگەر لە بیرتان مابێت هێشتا سەد هەنگاوێک لە نوسینگەی ئەپڵەوە - ئەو نوسینگەی کە داهێنەرەکەی سەد خولەک پێش ئێستا کۆچی دوایی کردبوو - دوور بووین کە هەر بە تەواو بوونی قسەکەی نیچە من و ڤیرجینیا ڤۆلف حەپەساین. حەپەسانێک کە تینی رۆیشتنی لێ زەوت کردین.
ادامه مطلب
لە فیلمی "رێگا" ی " دەرهێنەری کورد, "یەڵماز گۆنای" دا، کاتێک یەکێک لە زیندانییەکان، کە کوردە، دەگەڕێتەوە بۆ شارەکەی خۆی، کە کوردستانە، بۆ ئەوەی روخستە یەک هەفتەییەکەی خۆی لە گەڵ بنەماڵە و خێزانەکەی بە سەر ببات کاتێک کە دەگاتە کوردستان دادەنیشێ ...
ادامه مطلب
بۆ سانع ژاڵە
ادامه مطلب
لە چاوەڕوانی "سۆنی" دا؟
ادامه مطلب
پەری کەریمی نیالە قەراخ رووبارەکەی پشت ماڵ خۆمانەوە دانیشتووین و قولاپی ماسی گرتنەکەمان لە ناو ئاوەکەدا بە ئەسپایی دێت و دەچێت. بنی ئاوەکەمان بە جوانی لێ دیارە. جاروباریش تاقە تاقە ماسی دەبینیین کە بە ئەسپایی لە قولاپەکەمان نزیک دەبنەوە و لە کەمتر لە چاونووقاندنێک دا ون دەبن.
ادامه مطلب
سازدانی:ئیدریس عە لی
- ئێوە هاوکات شیعریش و چیرۆکیش دەنووسن بۆ هەر یەک لەم دوو ژانرە دوو جۆر رەهەند و مەودای فیکری و بنەمای نووسین پێویستن ئێوە چۆن توانیوتانە بە سەر ئەم حاڵەتانەدا زاڵ ببن؟
ادامه مطلب
شاعیر:لووسیا دۆمنگۆس فولا
وەرگێڕان لە ئینگلیزیەوە:پەری کەریمی نیا
ئاشتی دۆزەرەوەیەکی ناتەواوی جیهان نییە.
ئاشتی راست کەرەوەی هەڵەکانی جیهانە.
ادامه مطلب
پەری کەریمی نیا
ئەوەی لە رەوایەت بگات دەزانێ کە گێڕانەوە بەس لە A بۆ B و لە B بۆ C نییە بەڵکوو نووسەر دەتوانێ کایە بەم A و B و C بکات. بەڵام ئەگەر هەزار و یەک رێی گێڕانەوەیش تاقی بکاتەوە هەر بەرەو رەوایەت دەچێ و بەڵام هەر رەوایەتێکیش بە ژمارەی خوێنەرەکان دەتوانێ لێکدانەوەی بۆ بکرێت و هەر لێکدانەوەیش لێکدانەوەی لە سەر بکرێ و هەر ئەو لێکدانەوەیش لێکدانەوەی تری بۆ بکرێت و ...
ادامه مطلب
پەری کەریمی نیا
هەر یەکێک لەو رۆژانە بوو کە ئیتر وەڕەس بووم لەوەی کە دراوسێکەمان تێبگەیەنم کە ئەرێ بۆ جارێکیش بووە گۆێ رابگرە کە : "ڤیرجینیا ڤۆڵف شێر پەنجەی مەمکی هەیە و ئەوە بەس قسەیەک بووە خستویانەتە شوێنی کە ئەو لەوەتی زانیویەتی منداڵی نابێت تووشی خەمۆکی بووە."
ادامه مطلب
پەری کەریمی نیا
من و ڤیرجینیا ڤۆڵف ماڵەکەمان بەرامبەر یەکترە. ئەو ماوەیەک پێش لە من ئەو ماڵەی بە کرێ گرتووە. ماڵی هەر دووکمان دووقاتە و ئێستاش هەر دووکمان لە بەر پەنجەرەکە دا دانیشتووین.
ادامه مطلب
بە هاوڕێکانم بڵێن:بە ورە بن
ادامه مطلب
پەری کەریمی نیا
یەکێک بوو یەکێک نەبوو کەس لە خوا گەورەتر نەبوو لە قاڵاو روورەشتر نەبوو لەم مەلەی ناو چیرۆکەکەی ئێمەش سەرگەردانتر نەبوو.
رۆژێک لە رۆژان ئەم مەلەی چیرۆکەی ئێمە مەلێکی تر لە هێلانەیەکی تر بانگی دەکات بۆ ئەوەی نیوەڕۆی رۆژی یەکشەم میوانی بێت و گەر ویستیشی هەتا هەتایە لە هێلانەکەی ئەم دا بمێنێتەوە.
ادامه مطلب
پەری کەریمی نیا
ئەمە خووی دایکم بوو کە 5 دەقە بەر لەوەی فیلمەکە دەست پێ بکات یەکێکمانی بانگ دەکرد کە بچین تووەکە و تاوەکە و تۆزێک خوێ و پیکنیکەکەی بۆ بێنیین بۆ ئەوەی توومان بۆ ببرژێنێ و ئێمەش بە دەم فیلمەکەوە بیتروکێنین..
ادامه مطلب
شكڵێك له شێوه‌ی دڵت فلیقا
كراسه‌كه هه‌نارێ ناكا
بیر ناگلێ
قاچم دێشا
یا
دڵت
چ ئۆستوروه‌یه‌كی دڵ گووشراوه
ماڵ ماڵینێ
ادامه مطلب
خ...و...ا... حه‌زی لێ نییه بیر له‌وه بكاته‌وه كه سه‌ره‌تا خواییه‌ك هات یا سه‌ره‌تا خ...و...ا. ده‌ستی له سه‌یر كردنی هه‌ستێره‌كان هه‌ڵگرت. ئه‌و له‌و ئاسمانه‌دا هه‌ستێره‌كه‌ی خۆی بۆ نه‌دۆزرایه‌وه. ره‌نگه چونكه نه‌یزانی خوا له چ سووچێكی ئه‌و كاكێشانه دابنێ.
ادامه مطلب
فمێنیستی جیهانی و لۆكاڵ كردنه‌وه
فمێنیسم له‌و بزوتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌یه كه له‌م ده‌ییانه‌ی دوایی دا بووه‌ته دیارده‌یه‌كی جیهانی و كاریگه‌ری و كارتێكردنی خۆی سه‌ره‌رِای هه‌موو دژایه‌تییه‌كان له سه‌ر ناوچه‌كان داناوه.
ادامه مطلب
باوكه ده‌ڵێ خۆشتم ده‌وێی و من قاقا پێ ده‌كه‌نم و ده‌ڵێم باوك كچی خۆی خۆش نه‌وێ ئه‌ی كێی خۆش بوێ؟ وتی ئه‌گه‌ر له سه‌فه‌ر بێمه‌وه كچی باوكی خۆی چیت بۆ بێنم وتم چیت پێ جوان بوو من پیم جوانه.
ادامه مطلب
حه‌زم چووه‌ته پیاویَك، ماچه‌كانی بوَنی ئوَدكوَلوَن ئه‌دات. كه ده‌م ئه‌نیَته سه‌ر ده‌مم سه‌ره‌تا ده‌مم دوای بازنه‌یه‌كی ده‌وری ده‌مم ئه‌وجا هه‌موو كه‌شه‌كه پرِ ئه‌كا له‌بوَنی ئوَدكوَلوَن. ویَنه‌گره‌كه ویَنه‌یه‌كی لیَ‌گرتین. ئه‌ورِوَ ویَنه‌كه ده‌گاته‌وه ده‌ستم.
ادامه مطلب
په‌ری كه‌ریمی نیا
ئه‌حمه‌د شاملوو گه‌وره شاعیری ئیَرانی و دامه‌زریَنه‌ری شیَعری سپید، شاعیریََكه كه ده‌سه‌ڵات و تواناییه‌كی زۆر باشی له تیَكه‌ڵ كردنی ئه‌ده‌بیاتی خه‌ڵكی و دونیای واقیعی ناو شیَعر دا هه‌بوو.
ادامه مطلب
دیمه‌نی (1) ئه‌سپه هه‌ستایه سه‌ر هه‌ر دوو پیَ. حیلانی. سیَ پڵنگ له‌ده‌وروبه‌ریدا راكیَشرابوون. له حیله كه‌وت. چه‌ركه‌ییَ به‌سه‌ر هه‌ر سیَ پڵنگه‌وه وه‌ستا. به‌ره‌و شاخ سه‌ركه‌وت. به‌رد خوَیان رژانه خواره‌وه.
دیمه‌نی (2). رووی له‌براكه‌ی كرد‌و وتی: نا.
ادامه مطلب
په‌ری كه‌ریمی نیا
ژن له ژیانه‌دا به‌رده‌وام له به‌رده‌م توند‌و تیژى دایه هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه جیَگاى ڵرسیاره كه ژنان بۆ چى له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌مووه توند‌و تیژییه‌دا هیچ ماڵیَن ژن به رِاى من هیچ مانایه‌كى دروست له توند‌و تیژى نییه رِه‌نگه توند‌و تیژى لاى ژنانى ئیَمه به‌س ئه‌وه بیَت كه‌داریان لىَ هه‌ڵبگیردریَت به كورتى لیَیان بدریَت كه‌هه‌ڵبه‌ت ڵاساو بۆ ئه‌مه‌یش هه‌یه‌و ئه‌ڵیَن كه‌ماڤى خۆیه‌تى كه‌لیَیبدرآ و ژنى خۆیه‌تى چى لىَ ئه‌كا بالیَى بكات.
ادامه مطلب
نووسه‌ر: ئیَلنار ئیَنساری
وه‌رگیَرِ:په‌ری كه‌ریمی نیا
هیچ كیَشه‌یه‌ك به راده‌ی توند و تیژی ئه‌وه‌نده شانسی نه‌بووه كه وا به نهیَنی و سه‌رداپۆشراوه‌ی بمیَنیَته‌وه خۆی بگۆرَیَت و خۆی نویَ بكاته‌وه و له هه‌موو گرینگتر ئه‌وه‌نده زیره‌كانه پاكڵه‌كانی خۆی پته‌و بكات. یه‌كگرتووی ئه‌و كه‌سانه‌ی توند و تیژی ده‌نویَنیَن له گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه توند و تیژییه‌كه په‌سند ده‌كه‌ن به ترسناكترین یه‌كگرتووی قوربانییه‌كانی ره‌وتیَكی گشتگیر جیهانی دانراوه.
ادامه مطلب
په‌ری كه‌ریمی نیا
1
له پشت ئه‌م چرا سووره
چه‌ند خاڵ ده‌هۆرِیَنن
و دڵیَ
كه‌رویَشكه‌ی قژه ره‌شه‌كه‌م ده‌خاویَنیَ
ادامه مطلب
نووسه‌ر:سلاوی ژیژه‌ك
وه‌رگیَرِی فارسی:سه‌لاح عه‌باسی
وه‌رگیَرِی كوردی: په‌ری كه‌ریمی نیا
له فیلمیَكی هالیوودی دا باك گراوه‌ندی میَژووی فیلمه‌كه له راستی دا رۆڵی به‌ڵگه‌یه‌كی ساخته و یا هه‌ڵبه‌ستراو و یا دیكۆر ده‌گیَریَت و خزمه‌ت به‌راست به‌خشینی چیرۆكه‌كه ده‌كات كه فیلمه‌كه ده‌یگیَرِیَته‌وه: چیرۆكی سه‌فه‌ری بینینی(شهودی) پاڵه‌وانی فیلمه‌كه یا جووتی پاڵه‌وانی فیلمه‌كه.
ادامه مطلب
بۆ ئه‌وه‌ی كه له ئازاد بوونی خۆت دڵنیا ببیت هه‌وڵی داگیر كردنی ئازادییه‌كانی ده‌ورووبه‌ره‌كه‌ت بده
ادامه مطلب
په‌ری كه‌ریمی نیا
هاتمه‌وه به هاوسه‌ره‌كه‌م بڵیَم: ئه‌مرِۆیش هه‌ر سه‌ر ریَگه‌ی پیَ گرتم. من راوه‌ستابووم بۆ ماشین. له‌وه‌تی من ده‌چم بۆ كلاس له سه‌ر ریَگه‌كه‌مدا دووكانی شتی خوارده‌مه‌نی داناوه قه‌تم كرِیار لیَ نه‌دیوه. هه‌ركه راده‌وه‌ستم دووكانه‌كه‌ی ده‌داته ده‌ست دراوسیَ دووكانه‌كه‌ی و له‌گه‌ڵم راده‌وه‌ستیَ بۆ ماشین.
ادامه مطلب
| :قالبساز: :بهاربیست: |

